
زۆر كه‌س بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددانه‌كانیان ڕوو له‌دیده‌نگه‌ی پزیشكی ده‌كه‌ن‌و ده‌توانین بڵێین ئه‌مه ڕێگه‌یه‌كی باوه، به‌ڵام جگه له‌م ڕێگایه ڕێگه‌ی تریش هه‌یه كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی بواری جوانكارییه‌وه دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی‌و به‌تێچوونێكی كه‌م ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌یت.
له‌ئیستادا ته‌نها ڕێگه بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان دیده‌نگه‌ی پزیشكی نییه، به‌ڵكو ڕێگای تر زۆره، وه‌ك سرێشی ددان، قاڵبی سپیكردنه‌وه‌ی ددان له‌شێوه‌ی هه‌ره‌مدا، یان شریتی سپیكردنه‌وه‌ی ددان...تد، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ندێك ڕێگان بۆسپیكردنه‌وه‌ی ددان له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆتدا:
1. سرێشێك دروستبكه له‌شه‌ربه‌تی لیمۆو خوێ پاشان ددانه‌كانتی پێ بشۆ.
2. بۆ ددانێك كه ناڕێك بێت به‌شه سپییه‌كه‌ی توێكڵی پرته‌قاڵ بهێنه‌و بیخه له‌ددانه‌كانت بریقه‌یه‌كی جوانی پێده‌به‌خشێت.
3. بۆلێكردنه‌وه‌ی توێژی پیسی سه‌ر ددان سرێشی بیكاربۆناتی سۆدا له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ بكه‌و ددانه‌كانتی پێ بشۆ، به‌ڵام پێویسته به‌ڕێكوپێكی به‌كاری بهێنیت.
زۆركه‌س هێشتا زانیاری ته‌واویان نییه له‌سه‌ر چۆنێتی گرنگیدان به‌ددانه‌كانیان له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش گرنگتر بۆسپیكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان هه‌ڵبژاردنی سرێشێكی گونجاوه، كه پێویسته ئۆكسجینی تێدا هه‌بێت، چونكه مادده‌ی به‌هێزكه‌ری تێدایه بۆددانه‌كان‌و ناشهێڵێت پووك توشی هه‌ستیاری ببێت.
له‌به‌رئه‌وه له‌كاتی كڕینی سرێشی دداندا پێویسته له‌وه دڵنیابیت كه به‌ڕێژه‌ی 21% بیرۆكسیدی كاریمایدی تێدا هه‌یه.